Erbil 31°C دووشەممە 23 حوزەیران 10:42

بەیانی لە کاتی تاقیکردنەوەکاندا هێڵەکانی ئینتەرنێت لە هەرێمی کوردستان رادەگیرێن

کوردستان TV
100%

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەیانی یەکشەممە هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی تاقیکردنەوە گشتییەکان، هێڵەکانی ئینتەرنێت و خزمەتگوزاریی نامەی MMS لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان بۆ ماوەیەکی کاتی رادەگیرێن.

ئەمڕۆ شەممە 21ـی حوزەیران، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند: لە بەیانی رۆژی یەکشەممەوە راگرتنی خزمەتگوزارییەکان لە کاتژمێر 6:30 ـی بەیانی تاوەکو 7:45 ـی بەیانی دەخایەنێت،  ئامانج لەم بڕیارە، کە ساڵانە لەسەر داوای فەرمیی وەزارەتی پەروەردە جێبەجێ دەکرێت، رێگریکردنە لە دیاردەی قۆپیکردن (غش) و هەر هەوڵێکی دیکەی نایاسایی لەکاتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکاندا.

هەر لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە کە چەند شوێن و دامەزراوەیەکی گرنگ لەم بڕیارە بەدەر دەکرێن و پێویستە بە بەردەوامی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێتیان هەبێت، کە بریتین لە: سەنتەری زانیاریی پڕۆژەی "هەژماری من"، سەرجەم ئامێرەکانی راکێشانی پارە (ATM) سەرجەم بانکەکان، فڕۆکەخانە نێودەوڵەتییەکانی هەولێر و سلێمانی، داتاسەنتەری پڕۆژەکانی "رووناکی" و "پێوەری زیرەک".

بڕینی ئینتەرنێت لە کاتی تاقیکردنەوە گشتییەکاندا بووەتە رێکارێکی ساڵانە لە هەرێمی کوردستان و ئامانج لێی پاراستنی دادپەروەری و شەفافیەتە لە پرۆسەی پەروەردەدا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.