Erbil 31°C یەکشەممە 09 ئاب 11:15

سوپای ئیسڕائیل: سیستەمی بەرگریی ئاسمانیمان ئامادەن بۆ بەرپەرچدانەوەی مووشەكەكانی ئێران

کوردستان TV
100%

سوپای ئیسڕائیل لە وەڵامی دەستپێكردنی هێرشی پێچەوانەی ئێران بۆ سەر وڵاتەكەی رایگەیاند "سیستەمی بەرگریی ئاسمانیمان بەتەواوی ئامادەن بۆ بەرپەرچدانەوەی مووشەكەكان".

سوپای ئیسڕائیل كەمێك پێش ئێستا رایگەیاند: مووشەكەكان لە ناوخۆی ئێرانەوە ئاراستەی خاكی ئیسڕائیل كران.

راشیگەیاند: سیستەمی بەرگریی ئاسمانیمان بەتەواوی ئامادەن بۆ بەرپەرچدانەوەی مووشەكەكان.

سوپای ئیسڕائیل داواشی لە هاووڵاتییان كرد تا كۆتایی هێرشەكان روو لە پەناگە و شوێنە پارێزراوەكان بكەن بۆ پاراستنی گیانیان.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.