پێداگرییه‌كانی ئێران له‌سه‌ر پیتاندنی یۆرانیۆم و نه‌وه‌ستاندنی چاڵاكییه ئه‌تۆمییه‌كانی ، ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆمی ناچار به كۆبوونه‌وه كرد تا بڕیاری سه‌پاندنی سزای دارایی زیاتر بده‌ن به‌سه‌ر ئێران‌دا.
ئه‌مڕۆ پێنجشەممە، 12ـی حوزەیرانی 2025، ئاژانسی هەواڵی "تەسنیم"ی ئێرانی بڵاوی کردووه‌ته‌وه: ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیاندا، بڕیارنامەیەکیان دژ بە ئێران پەسەند كردووه كه زۆرینه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتیی ئه‌ورووپای تێدا به‌شدار بووه.
ئاژانسی "ته‌سنیم"ی نزیك له حكوومه‌تی ئێرانی رایگه‌یاندووه: ئەو بڕیارنامەیەی ئه‌مڕۆ واژۆكرا، پێشتر لەلایەن سێ وڵاتی ئەورووپایی و ئەمەریکاوە ئامادە کراوه كه پاكێجێكی تایبه‌تی سزا داراییه‌كانی زۆرینه‌ی وڵاتانی ئه‌ورووپایه به‌سه‌ر ئێران‌دا.
له راپۆرته‌كه‌ی ئاژانسی " ته‌سنیم" دا ئه‌وه‌ش هاتووه: ئەو وڵاتانەی ئه‌مڕۆ دەنگیان بە بڕیارنامەکە داوه 20 وڵاته كه بریتین لە " ئەمەریکا، بەریتانیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، ئسپانیا، ئەرجەنتین، ئوسترالیا، بەلجیکا، ئیکوادۆر، ئۆکرانیا، کەنەدا، جۆرجیا، ژاپۆن، کۆریای باشوور، مەغریب، ئیتالیا، لوکسەمبۆرگ، هۆڵەندا و کۆلۆمبیا".
هەروەها ڕووسیا، چین و بۆرکینافاسۆش دژی بڕیارنامەکە دەنگیان دا.
ئاژانسی هەواڵی "تەسنیم"ی نزیك له حكوومه‌تی ئێران ئەوەشی ئاشکرا کردووه: ئەو وڵاتانەی دەنگیان بە بڕیارنامەکە نەدا و ناراسته‌وخۆ پشتگیریی ئێرانیان كرد بریتین لە "ئەفریقای باشوور، هیندستان، پاکستان، میسر، ئیندۆنیزیا، بەرازیل، غانا، تایلەند، جەزائیر، ئەرمەنستان و بەنگلادیش".
هەر ئه‌مڕۆ پاش ڕاگەیاندنی پەسەندکردنی بڕیارنامەکە، وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران رژدبوونی خۆی له به‌رده‌وامی چاڵاكییه ئه‌تۆمییه‌كان دووپات كرده‌وه و ڕایگەیاند: فەرمانی پێویست دراوه بۆ ئەوەی ناوەندێکی تازەی پێتاندنی یۆرانیۆم لە جێگەیەکی سەلامەت دروست بكرێت و ئامێرە کۆنەکانی پیتاندنی یۆرانیۆم لە ناوەندی ئەتۆمیی (فەردو) بە ئامێری تازەی جۆری نەوەی شەشەم، بگۆڕدرێن.
ئه‌وه‌ش وه‌كو وه‌ڵامێكی راشكاوانه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌بینرێ كه ئێران گوێ به سزا‌و هه‌ڕه‌شه‌كانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆمی نادات و به‌رده‌وام ده‌بێت له پیتاندنی یۆرانیۆم.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.