Erbil 31°C شەممە 27 حوزەیران 23:05

وەزارەتی پەروەردە سێیەم كۆڕبەندی پەروەردەیی كوردستان ساز دەكات

کوردستان TV
100%

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت كە لە مانگی ئابی داهاتوو، سێیەم كۆڕبەندی پەروەردەیی كوردستان ئەنجام دەدات و سەرجەم سەرجەم ئەکادیمیست و پەروەردەکارانیش دەتوانن بەشداری تێدا بكەن.

وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند: کۆڕبەندی پەروەردەیی کوردستان (KEF) کە وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ساڵانە ڕێکی دەخات، بۆ ئەمساڵ لە مانگی ئاب لە هەولێری پایتەخت بەڕێوە دەچێت.

راشیگەیاند: سێیەمین کۆڕبەندی پەروەردەی کوردستان لەژێر ناونیشانی (فێربوونی دیجیتاڵی کارلێککارانە و زیرەکی دەستکرد لە پەروەردە) دەبێت.

هەروەها رایگەیاند: سەرجەم ئەکادیمیست و پەروەردەکاران دەتوانن لە ڕێگەی ئەم ئیمەیلە([email protected]) توێژینەوەکانیان پێشکەش بکەن.

وەزارەتی پەروەردە ئاماژەی بەوەش دا: تۆژینەوەكان پاش هەڵسەنگاندن بڕیار لە بەشداربوونیان دەدرێت وەک پانێلیست و پێویستە لە 20 لاپەڕە زیاتر نەبن، هەروەها بە هەردوو فۆڕماتی (وۆرد و پی دی ئێف) لەگەڵ (C.V) پێشکەشکار بنێردرێت، وەرگرتنی توێژینەوەکانیش بە یەکێک یان هەرسێ لە زمانەکانی (کوردی - عەرەبی - ئینگلیزی) دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.