Erbil 31°C دووشەممە 29 حوزەیران 13:57

کاروباری کۆمەڵایەتی: کارکردنی منداڵ لەسەر شەقامەکان قەدەغەیە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی ناوەخۆ و کاروباری کۆمەڵایەتی هەماهەنگیان کرد بۆ رووبەڕووبونەوە و قەدەغە کردنی کارکردنی منداڵان لە ترافیک لایت و شوێنە گشتییەکان بەپێی یاساکانی منداڵ پارێزی کوردستان.

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 12ـی حوزەیرانی 2025، یوسف چاوشین بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی بە دیجیتاڵ میدیای کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: "لەگەڵ وەزیری ناوخۆ و چەندین لایەنی پەیوەندیدار رێککەوتوین و بڕیارماندا، کارکردنی منداڵان لەسەر شوقام قەدەغە بکرێت"

یوسف چاوشین ئاماژەی بەوە کرد، بڕیارەکە لە هەفتەی داهاتووەوە دەچێتە بواری جێبەجێ کرد و نابێت لە هیچ ترافیکلایت و هیچ شوێنێک منداڵ کار بکات یان دەرۆزە بکات.

بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی گوتی، کارکردنی منداڵان دوو جۆرە، یەکێکیان ئەوانەن کە لە کۆمپانیاکان کار دەکەن یان لە دووکان، واتە ئەو شوێنانەی سەرپەرشتیارێکی هەیە، ئەوانە دەبێت خاوەن کارەکانیان بێنە بەرێوبەرایەتی و بەپێی هەل و مەرجەکانمان کاریان پێبکەن بۆ ئەوەی توشی لێپرسینەوەی یاسایی نەبنەوە.

سەبارەت بە جۆری دووەم گوتی ئەوانەن کە لەبەر ناهۆشیاری یان بە مەبەستی بازرگانی لەلایەن خانەوادەکانیانەوە بەکار دەهێنرێن، ئەم جۆرەیان لەلایەن تۆژەرەکانمانەوە سەردانی باوانیان دەکرێت بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکاری کارکردنەکەیان، ئەکەر هۆکارەکا هەژاری بێت، بەرێوبەرایەتییەکەمان بە هەماهەنگی لەگەڵ چەند رێکخراوێک و لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێداویستییەکانیان بۆ پر دەکەینەوە.

بەڵام ئەگەر بەهۆی بازرگانییەوە بێت بۆ جاری یەکەم لەلایەن توێژەران رێنمایی دەکرێن، بەڵام ئەگەر دووبارە بۆوە لەلایەن وەزارەتی ناوەخۆوە مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت و توشی لێپرسینەوەی یاسایی دەبنەوە.

دوێنێ چوارشەممە یوسف چاوشین بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر بە نوێنەرایەتی کوێستان موحەمەد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی سەردانی ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی کرد و تێیدا باسیان لە یاسای پاراستنی منداڵ و مافەکانی منداڵ کرد و رێککەوتن لەسەر قەدەغە کردنی کارکردنی منداڵان.

وەزیری ناوخۆ پاڵپشتی خۆی بۆ وەزارەتی کار ڕاگەیاند و پۆلیسی نەجەوانانی ڕاسپارد بۆ هاوکار بوون لە جێبەجێ کردنی پلانەکە

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.