Erbil 31°C یەکشەممە 09 ئاب 10:29

دانیشتووانی گوندێكی ئیتاڵیا زیاتر لە 100 ساڵ دەژین

کوردستان TV
100%

سەرجەم دانیشتووانی گوندی (ئەچیارۆلی) لە باشووری ئیتاڵیا بە تەندروستییەكی باشەوە زیاتر لە 100 ساڵ دەژین، بەگوێرەی تۆژینەوەیەك دەركەوتووە سیستەمی خۆراكی تەندروست و شێوازی ژیانكردنیان هۆكارە بۆ تەمەندرێژییان.

زانایان بۆ ماوەی 10 ساڵ تۆژینەوەیان لەسەر دانیشتووانی گوندەكە كردووە و بۆیان روون بووەتەوە كە سەرەڕای تەمەندرێژی، سەرجەم دانیشتووانی گوندەكە تەندروستییەكی باشیان هەیە.

ماڵپەڕی (سایتك دەیلی) لە راپۆرتێكدا تۆژینەوەی زاناكانی بڵاوی كردۆتەوە و ئاماژە بەوە دراوە: دانیشتووانی گوندەكە تەندروستییەكی باش و توانایەكی جەستەیی بەرزیان هەیە، هۆكارەكەش بۆ ئەوەیە كە سیستەمێكی خۆراكی تەندروست و شێوازی ژیانكردنی تایبەتیان هەیە.

لە راپۆرتەكەدا هەروەها هاتووە: 90%ی بەتەمەنەكانی گوندی ئەچیارۆلی خواردنیان بریتییە لە میوە، سەوزەی تازە، دانەوێڵە، پاقلەمەنییەكان، چەرەزات و زەیتی زەیتوون، هەروەها كەمترین رێژەی گۆشتی سووریش دەخۆن.

ئاماژە بەوەشدراوە كە دانیشتووانی گوندەكە رۆژانە زۆرترین جوولە دەكەن و كەمترین رێژەی فشار و دڵەڕاوكێی دەروونیان هەیە.

جەختیش لەوە كراوەتەوە، بەگوێرەی تۆژینەوەكان دەركەوتووە كە تەمەنی بایلۆجی دانیشتووانی گوندی ئەچیارۆلی زۆر بچووكترە لە تەمەنی دروستی خۆیان.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.