ماوه‌ی دوو رۆژه له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان ئەپلیکەیشنی Chat GPT كه لەلایەن ملیۆنان كه‌س له‌ئاستی جیهان بەکارده‌هێنرێت له‌بواری زانستی و ته‌كنه‌لۆژی لەکاركه‌وتووه و به‌رپرسانی کۆمپانیاکەش رایانگه‌یاندووه: كێشه‌كه ته‌كنیكییه وهەوڵی چارەسەرکردنی ده‌ده‌ن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 11ی حوزه‌یران میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا بڵاوییان كردووه‌ته‌وه: دوێنێ سێشەممە،10-6-2025، ئەپڵیکەیشنی ChatGPT کە لەلایەن کۆمپانیای بەناوبانگی OpenAIیەوە خاوەندارییەتی دەکرێت لەکارده‌كه‌وێت و گرفت بۆ چوونه ژووره‌وه‌ی بەکارهێنەرانی لە زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان دروست بووه.
به‌رپرسانی ئه‌په‌كه رایانگه‌یاندووه: كێشه‌كه ته‌كنیكییه و له ئێستادا له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان گرفته‌كه چاره‌سه‌ر كراوه، به‌ڵام هێشتا وڵاتانی هیندستان، بەریتانیا، چه‌ند ویلایه‌تێكی ئه‌مه‌ریكا ئاستەنگییان لە چوونە ناو پلاتفۆرمەکە هەیە.
کۆمپانیای ئۆپن ئای كه خاوه‌ندارییه‌تی "چات جی پیتی" ده‌كات پشتڕاستی هه‌واڵه‌كه‌ی كردووه‌ته‌وه و باسی لە وەستانی خزمەتگوزارییەکانی "چات جی پیتی" کردووە كه رووبەڕووی گرفتی ته‌كنیكی بوونه‌ته‌وه له ئه‌په‌كه‌دا، بەڵام دووپاتییان له‌وه كردووه‌ته‌وه، ئێستا لە هەوڵی چارەسەرکردنی دانه.
بەشێک لە شارەزایانی بواری ته‌كنه‌لۆژی ئاماژەیان بەوەداوە: دیار نییە له ئێستادا چەند کەس لە جیهاندا ڕووبەڕووی ئەو گرفتە بوونەتەوە، به‌ڵام دڵنیان له‌كاركه‌وتنی "چات جیپیتی" كاریگه‌ری نه‌رێنی خراپی بۆ سه‌ر خاوه‌ن كار‌و قوتابی و مامۆستا و لێكۆله‌رانی بواری زانستی هه‌بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.