سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامێكی سوپاسگوزاری ئاراستەی سەرۆكی دەوڵەتی ئیماڕات كرد بۆ ئەو گرنگیپێدانەی لە ماوەی چارەسەریدا لە ئەبوزەبی پێشكەش بە كەریم شنگالییان كرد.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا رایگەیاند "بە ناوی خۆم و گەلی کوردستانەوە، ئه‌وپه‌ڕى سوپاس و پێزانینم پێشكه‌ش به جه‌نابى سه‌رۆك شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات و دیوان و نووسينگه‌ی بەڕێزيان ده‌كه‌م، بۆ ئەو گرنگيپێدان و چاودێرييه تایبەتەی ئه‌م دوايييه له ماوه‌ى وه‌رگرتنى چاره‌سه‌ريدا له ئه‌بوزه‌بى، پێشكه‌ش به خوالێخۆشبوو کەریم شه‌نگالى کرا".
نێچیرڤان بارزانی راشیگەیاند "خوالێخۆشبوو لە ماوەی مانەوەیدا لە نەخۆشخانە، خزمه‌تێكى پزيشكی زۆر باش و مامه‌ڵه‌يه‌كى مرۆيى و جوامێرانه‌ى باڵاى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى پێشكه‌ش كرا و هه‌موو هه‌وڵێكيان دا بۆ ئه‌وه‌ى باش‌ترين چاودێریى پێ ببه‌خشرێت كه مايه‌ى سوپاس و پێزانينى زۆرى ئێمه‌يه".
سەرۆكی هەرێم راشیگەیاند "ئه‌وپه‌ڕى سوپاس و پێزانينم پێشكه‌شيان ده‌كه‌م بۆ هەڵوێستى به‌رزى برایەتييان بە ئه‌ركى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى تەرمی خوالێخۆشبوو بۆ نيشتمان کە نيشانه‌يه‌كى ڕاستەقینەی پەیوەندیى پته‌و و گيانى برایەتيی نێوان گەلی کوردستان و دەوڵەتی ئیماراته به سەرکردایەتی و گەلى هه‌ردوولاوه. ئەم هەڵوێستە مرۆيى و جوامێرييه‌ى ئه‌وان به‌زر هه‌ڵده‌سه‌نگێنين و بۆ هه‌ميشه به مايه‌ى پێ‌زانین و سوپاسگوزاريی گەل و سەرکردایەتیی كوردستان ده‌مێنێته‌وه".
نێچیرڤان بارزانی لە كۆتایی پەیامەكەدا ئاماژەی بەوەش دا "له هه‌مانكاتدا سوپاسگوزارى و پێزانينى خۆمان بۆ ئه‌و هه‌موو هاوكارى و پشتيوانييه‌ى ئيماڕات دووپات ده‌كه‌ينه‌وه كه به گشتى پێشكه‌ش به عێراق بە هه‌رێمى كوردستانەوە ده‌كات، ئه‌و پشتيوانييه ڕاستگۆيه‌ى كه پته‌ويى په‌يوه‌نديى دۆستايه‌تى و برايه‌تيى نێوانيان ده‌رده‌خات".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.