ئەمڕۆ چوارشەممە 11ی حوزه‌یرانی 2025 ، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەكان، ژمارەی بنكە گشتییەكانی دەنگدان و ناوەندەكانی دەنگدانی له ته‌واوی پارێزگاكانی عێراق راگەیاند، هاوكات دوایین پێشهاتەكانی سەبارەت بە دامەزراندنی كارمەندانی كاتی بۆ سه‌ر سندوقه‌كانی دەنگدان خستەڕوو.
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 11ی حوزه‌یران ، ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی بڵاویكردووه‌ته‌وه، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایگه‌یاندووه: بەرپرسی به‌ڕێوه‌بردنی هەڵبژاردنی داهاتوویی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مان عێراق، دادوەر عامر حسێنی، پلانی سەرەتایی جێگیركردنی ناوەند و وێستگەكانی دەنگدانی پەسەندكرد.
له به‌یاننامه‌كه‌ی كۆمسیۆندا هاتووه: ژمارەی ناوەندەكانی دەنگدانی گشتیی گەیشتووەتە هەشت هەزار و 788 بنكە و هاوكات ژمارەی بنكە گشتییەكانی دەنگدانیش گەیشتووەتە 40 هەزار و 819 بنكە له ته‌واوی پارێزگاكانی عێراقدا .
سه‌باره‌ت به كارمه‌ندانی سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدانیش كۆمسیۆن ئاشكرای كردووه: كۆمسیۆن پێویستی بە نزیكەی 250 هەزار كارمەندی دەنگدان هەیە، لەكاتێكدا ژمارەی داواكاران تا ئێستا گەیشتووەتە 231 هەزار و 16 كەس .
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: ماوەی پێشكەشكردن به‌رده‌وامه و تا 9ی تەمموز كراوە دەبێت.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.