وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ سێشەممە لە روونكردنەوەیەكدا دەنگۆی وەستاندنی هەناردەكردنی كارەبای بۆ حكوومەتی فیدڕال رەت كردەوە.
وەزارەتی كارەبا لە روونكردنەوەكەدا رایگەیاند "ئەو وێستەگانەی بەرهەمهێنانی کارەبا کە پێشتر بە هۆی نەبوونی سووتەمەنی پێويست لەلایەن حکوومەتی هەرێمەوە لە کار وەستابوون، لەلایەن حکوومەتی فیدراڵەوە سووتەمەنیان بۆ دابینکراوە".
راشیگەیاندووە "شایستە داراییەکانی وەبەرهێنەران لەم وێستگانە لەلایەن حكوومەتی فیدڕالەوە دەدرێت".
هەروەها رایگەیاندووە "ئەم وێستگانە بەردەوامن لەسەر بەرهەمهێنانی کارەبا و هەناردەکردنی، دەنگۆی وەستاندن و ڕاگرتنی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنیان دوورە لە ڕاستییەوە".
وەزارەتی كارەبا جەختیشی كردەوە كە "هەر کاتێک سووتەمەنی پێویست لەلایەن حکوومەتی هەرێم بۆ ئەو وێستگانە بەردەست بوو، دەخرێنە ناو تۆڕی کارەبای هەرێمەوە".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.