کەسێک هێرش دەکاتە سەر قوتابخانەیەک لە گراتسی نەمسا و پۆلیسی وڵاتەکەش دەڵیت بەهۆی دەستڕێژی گولە پێنج کەس کوژراون و چەند کەسێکی دیکەش بریندارن.
ئەمڕۆ سێشەممە 10ـی حوزەیرانی 2025، ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە: لە هێرشێکی چەکداریدا بۆسەر یەکێک لە قوتبخانەکانی گراتس لە نەمسا، پێنج کەس بوونە قوربانی.
راگەیاندنەکانی نەمسا لە زاری پۆلیسی ئەو وڵاتە بڵاویانکردەوە: "هێرشەکە بۆ سەر مامۆستا و قوتابیان بووە بێ جیاوازی کراوە و بەهۆیەوە کوژراو و بریندار هەن".
بەپێی لێکۆڵینەوەکانی پۆلیسی نەمسا پێشبینی دەکەن ئەو کەسەی هێرشی کردووەتە سەر قوتابخانەکە، قوتابی بێت و دواتر خۆشی کوشتبێت، بەڵام ڕاگەیەندراوی فەرمی نییە چونکە تەنیا بۆچوونە و جارێ هیچ شتێک یەکلایی نەبۆتەوە.
پۆلیس تا ئێستا بەدوای هۆکاری رووداوەکە و ئەو کەسەدا دەگەڕین کە هێرشی کردووەتە سەر قوتابخانە، بەڵام تا ئێستا ئەو کەیسە یەکلای نەبووەتەوە لەلایان.
هەروەک لە راگەیەنراوەکەی پۆلیسدا ئاماژەی پێدراوە؛ "هێزەکانمان لە هەموو شوێنێک بڵاو کردووەتەوە، نایەڵین هیچ هێرشێکی دیکە بکرێتە سەر کەس و پێویست بە دڵەڕاوکێ ناکات" و دڵنیایی ئەوەش دەدات؛ قوتابخانەکە لە ژێر چاودێری هێزەکانی پۆلیسە و بە زووترین کات بکەری ئەو هێرشە دەستگیر دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.