بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو خستەڕوو و دەڵێت ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.
رۆژی سێشەممە 10ـی حوزەیرانی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند؛ "ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە لەناوچە شاخاوییەکانی باکوور و باکووری رۆژهەڵات نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری کەمێک نمە باران لەکاتەکانی دوای نیوەرۆ لەو ناوچانە".
کەشناسی لەبارەی پلەکانی گەرما پێشبینی کردووە؛ "پلەکانی گەرما بەرزتر دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ".
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات سبەی چوارشەممە 11ـی حوزەیرانی 2025؛ "ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور و باکووری رۆژهەلات نیمچە هەوردەبێت".
ئەو بەڕێوەبەرایەتییە پێشبینی دەکات سبەی پلەی گەرما بەرزتر دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.
پلەی گەرمای تۆمارکراو لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان.
هەولێر : 41 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 38 پلەی سیلیزی
دهۆک : 40 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 43 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 41 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 39 پلەی سیلیزی
سۆران : 38 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 25 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 44 پلەی سیلیزی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.