ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له چواره‌م رۆژی جه‌ژنی قورباندا له گه‌لی شێرانه، گه‌شتیارێكی عه‌ره‌ب كه به مه‌به‌ستی گه‌شتكردن له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی رووی له‌و ده‌ڤه‌ره كرد بوو، به‌هۆی چوونی بۆ شوێنێكی سه‌ختی ناو چیا به‌رده‌بێته‌وه و گیان له‌ده‌ست ده‌دات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 9ی حوزه‌یرانی 2025 ،به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستیی ئامێدی به كوردستان تیڤی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ ئێواره گه‌شتیارێكی عه‌ره‌ب به‌هۆی چوونی بۆ شوێنێكی سه‌خت و دژواری ناو چیا له گه‌لی شێرانه به‌ربووه‌ته‌وه و گیانی له ده‌ستداوه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان تیڤی: له ئیستادا ته‌رمی ئه‌و گه‌شتیاره ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی دادی ئامێدی كراوه بۆ مه‌به‌ستی پشكنین.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: ئه‌و گه‌شتیاره له كاتی گه‌شتكردنیدا له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری هاتۆته گه‌لی شێرانه و له‌وێنده‌ر به‌ته‌نیا چۆته شوێنێكی سه‌خت و دژواری ناو چیا، دواتر به‌ربۆته‌وه و گیانی له‌ده‌ستداوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.