Erbil 31°C ھەینی 26 حوزەیران 02:53

بەهۆی خواردنی خراپ لە چێشتخانەیەك 214 كەس تووشی ژەهراوی بوون

کوردستان TV
100%

بەهۆی فرۆشتنی خواردنی خراپ لە چێشتخانەیەكی شاری فەلووجە، 214 كەس تووشی ژەهراوی و تەسەموم بوون و رەوانەی نەخۆشخانەكان كران.

رووداوەكە دوێنێ شەممە لە دووەم رۆژی جەژنی قوربان لە شاری فەلووجە روویداوە لە یەكێك لەو چێشتخانانەی خواردنی خێرا ئامادە دەكەن.

فەرمانگەی تەندروستی پارێزگای ئەنباڕ لەبارەی رووداوەكە بڵاوی كردەوە: تا ئێستا 214 كەس بەهۆی ژەهراوی بوون سەردانی نەخۆشخانەكانیان كردووە.

بڵاویشی كردەوە: بەشێك لە نەخۆشەكان باری تەندروستیان زۆر خراپ بووە، بەڵام خۆشبەختانە تا ئێستا هیچ كەسێك گیانی لەدەستنەداوە.

ئاماژەی بەوەش دا كە رێكاری یاسایی بەرامبەر خاوەنی چێشتخانەكە گیراوەتەبەر بۆ ئەوەی رووداوی هاوشێوە دووبارە نەبێتەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.