بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومڕەی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، دوای وەرگرتنی رەزامەندی كەسوكارەكەی، سبەی دووشەممە حاجییەكەی خەڵكی زاخۆ لە شاری مەككەی پیرۆز بە خاك دەسپێردرێت.
ئەمڕۆ یەكشەممە یەكەم حاجی هەرێمی كوردستان بەناوی مریەم عەبدولعەزیز یووسف لەدایكبووی ساڵی 1955 خەڵكی زاخۆ دوای ئەنجامدانی فەریزەی حەج، لە شاری مەككەی پیرۆز كۆچی دوایی كرد.
شێخ نیاز راغب نەقشبەندی سەرۆکی شاندی حاجیانی کوردستان دوای ئاراستەكردنی پرسە و سەرەخۆشی بەهۆی كۆچی دوایی حاجییەكە، رایگەیاند كە لیژنەیەكی تایبەتمەندیان ڕاسپاردووە بە مەبەستی تەواوکردنی ڕێکارەکان و پرۆسەی ناشتنی حاجییەكە.
سەرۆکی شاندی حاجیانی کوردستان ئاماژەی بەوەش دا، دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی کەسوکارەكەی، سبەی دووشەممە مریەم عەبدولعەزیز لە شاری مەککەی پیرۆز بە خاک دەسپێردرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.