Erbil 31°C ھەینی 26 حوزەیران 02:53

لەبارەی بەئەلیكترۆنیكردنی پسوولەی خۆراك هاووڵاتییان ئاگادار دەكرێنەوە

کوردستان TV
100%

هاووڵاتییان ئاگادار دەكرێنەوە كە پەلە بكەن لە خۆتۆماركردن لە ئەپڵیكەیشنی پسوولەی خۆراك، بۆ ئەم مەبەستەش كەمتر لە مانگێك ماوە و ئەگەر ئەم كارە نەكەن، بەشە خۆراكی مانگانەیان دەبڕدرێت.

بەڕێوەبەرایەتی پسوولەی خۆراكی هەولێر بە سەرجەم بریكارەكانی ئارد و خۆراكیان راگەیاندووە كە ئاگاداری هاووڵاتییان بكەنەوە لە ئەپڵیكەیشنی پسوولەی خۆراك خۆیان تۆمار بكەن.

بەڕێوەبەرایەتییەكە ئاماژەی بەوەشداوە كە دوا وادە بۆ تۆماركردنی هاووڵاتییان رێكەوتی 5/7/2025ـە.

رۆژی 3ی ئەم مانگە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا بەفەرمی بە ئەلیكترۆنیكردنی پسوولەی خۆراك لە شارەكانی هەرێمی كوردستان (هەولێر، سلێمانی، دهۆك و هەڵەبجە) راگەیەنرا.

نەوزاد شێخ كامل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا رایگەیاند: هاووڵاتییانی هەرچوار پارێزگای هەرێمی كوردستان دەتوانن لە ماوەی مانگێكدا خۆیان لە ئەپڵیكەیشنی پسوولەی خۆراك تۆمار بكەن.

جەختیشی كردەوە كە ئەگەر هەر كەسێك لەم ماوەیەدا ئەم كارە نەكات، ئەوا خۆی بەرپرسیار دەبێت و بێبەش دەبێت لە بەشە ئازووقەی مانگانەی.

هاووڵاتییانی هەر چوار پارێزگای هەرێمی كوردستان دەتوانن لە رێگەی (ئەم لینكە) خۆیان تۆمار بكەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.