ئەمڕۆ یەكشەممە بوومەلەرزەیەكی بەهێز بە گوڕی 6.5 پلەی رێختەر لە وڵاتی كۆڵۆمبیا رووی دا و بەهۆیەوە ترس و دڵەڕاوكێیەكی گەورەی لای هاووڵاتییان دروستكردووە.
بوومەلەرزەكە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە لە نزیك بوگوتای پایتەختی كۆڵۆمبیا روویداوە و لە چەند شارێكی دیكەش هەستی پێكراوە.
بەگوێرەی میدیاكانی كۆڵۆمبیا، سەرەڕای بەهێزی بوومەلەرزەكە، هەروەها زیاتر لە خولەكێكیش بەردەوامی هەبووە و بووەتە سەرچاوەی ترس و دڵەڕاوكێی هاووڵاتییان.
تا ئێستا ئاستی زیانە گیانی و ماددییەكان بەهۆی بوومەلەرزەكە لەلایەن دەسەڵاتدارانی كۆڵۆمبیا بڵاو نەكراوەتەوە، ترسیش هەیە لە چەند كاتژمێری داهاتوودا پاش بوومەلەرزە دیكە رووبدات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.