Erbil 31°C شەممە 27 حوزەیران 23:04

ئێران ڕاگرتنی گەشتیی هاووڵاتییانی ئێران ئیدانە دەکات و ئەمریکا بە ڕەگەزپەرست ناو دەبات

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەری گشتی کاروباری ئێران لە دەرەوەی وڵات دەڵێت، ئەمریکا بۆ جاری دووەمە هاووڵاتییانی وڵاتی موسڵمان بۆ ناو ئەمریکا قەدەغە دەکات و بە سیاسەتێکی ڕەگەزپەرستانە لە باسی دەکات.

 

ئەمڕۆ شەممە 7ـی حوزەیرانی 2025، عەلی رەزا هاشمی، بەڕێوەبەری گشتی کاروباری ئێران لە دەرەوەی وڵات رایگەیاند: "بڕیارەکەی ئەمریکا بەڵگەیەکی روونە لەسەر هەژموونی مەیلی باڵادەستی و ڕەگەزپەرستی لەنێو سیاسەتدارانی ئەمریکادا"

تاران ئیدانەی ئەمریکا دەکات و دەڵێت دەبێت شەرمەزاربن، چونکە لەناو ئەو 12 وڵاتەی قەدەغەی گەشتی هاووڵاتیانی لەسەرە هەمووی موسڵمانن و ئەمە نیشانەی ڕەگەزپەرستی ئیدارەی ئەمریکایە.

بەڕێوەبەری گشتی کاروباری ئێران لە دەرەوەی وڵات لە بەیاننامەیەکدا لە ماڵپەڕی ئێکس بڵاویکردووەتەوە: "بڕیاری قەدەغەکردنی چوونە ژوورەوەی هاووڵاتییانی ئێرانی بۆ ئەمریکا، تەنها لەسەر بنەمای ئایین و نەتەوەکەیان، نەک تەنها ئاماژەیە بۆ دوژمنایەتییەکی قووڵ بەرامبەر بە گەلی ئێران و موسڵمانان، بەڵکو پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە " .

رۆژی چوارشەممە تڕەمپ بڕیاریدا گەشتی هاووڵاتییانی 12 وڵات بۆ ناو ئەمریکا قەدەغە بکات و رۆژی دووشەمە بڕیار وایە بچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ئەم قەدەغەکردنە بە پاراستنی ئاسایشی وڵاتەکەی ناو دەبات و دەڵێت؛ "نامەوێت هیچ کارێکی تیرۆرستی لە ئەمریکا ئەنجام بدرێت".

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.