Erbil 31°C ھەینی 26 حوزەیران 03:46

دوای جەژن سایلۆکان بەڕووی جوتیارانی پارێزگای هەولێر دەکرێنەوە

کوردستان TV
100%

وادەی دابەشکردنی گەنمی جوتیاران دیاری کراو پلان و پرۆگرامی تایبەت بە رووبەرووبوونەوەی ئاستەنگییەکان و وشکەساڵی تاوتوێکرا.

 

ئەمڕۆ سێشەممە 3ی حوزەیرانی 2025، پارێزگای هەولێر و بەرێوبەرایەتی کشتوکاڵی هەولێر کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا بە مەبەستی دانانی پلانی کاری جوتیاری و دابەشکردنی گەنم بەسەر جوتیاراندا.

لە کۆبوونەوەکە باس لە گرنگی کەرتی کشتوکاڵی کرا بەتایبەت هەناردەکردنی بەربوومەکان بۆ دەرەوەی کوردستان و کەمکردنەوەی هاوردەکردنی بەربوومی بیانی.

پرۆژەی پیشخستنی کشتوکاڵی یەکیکە لە ستراتیژییەتەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بە کۆڵکەیەکی بەهێزکردنیی ئابووری هەژمار دەکرێت.

لە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە باس لە کێشەو ئاستەنگییەکانی بەردەم جوتیاران کرایەوە و رێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی وشکەساڵی و شێوازەکانی دابەشکردنی گەنمیان تاوتوێکرد.

لە کۆتایی کۆبوونەوەکە چەند بڕیارێک لە بەرژەوەندی جوتیارانی شاری هەوڵیر دەرکراو وادەی دابەشکردنیان گەنمی بۆ دیاری کردوون.

 دوایان لە جوتیارانی پارێزگای هەولیر کرد لە 12ـی ئەم مانگە سەردانی بەرێوبەرایەتی کشتوکاڵی هەولێر بکەن بۆ وەرگرتنی بەشە گەنم و پلانەکانی کارکردنیان.

 

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.