Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 08:47

 مەتران بەشار وەردە: هەرێمی کوردستان ماڵێکی پارێزراوە بۆ هەموو پێکهاتە ئاینییەکان

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ له‌میانی به‌ڕێوه‌چوونی کۆنفرانسی ئەوقافی کلێسا له‌ زانكۆی كاسۆلیكی له‌ هه‌ولێر  سەرۆکی ئەساقیفەی هەولێر رایگه‌یاند: هەوڵی پاراستنی هەموو کریستیانەکان لە عێراق دەدەن و جه‌ختیشی كرده‌وه‌، پێویستە بە یاسا کلێساکانی شاره‌كانی عێراق بپارێزرێن.

ئه‌مڕۆ دووشەممە، 26ـی ئایاری 2025، مەتران بەشار وەردە سەرۆکی ئەساقیفەی هەولێر لە کۆنفرانسی بەڕێوەبردنی ئەوقافی کلێسا له‌ شاری هه‌ولێر ڕایگەیاند: به‌بێ جیاوازی هەوڵی پاراستنی هەموو کریستیانەکان لە ته‌واوی عێراق دەدەین، دەستووری عێراق لە ماددەی 43 ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو: هەموو ئاینێک ئازادە لە بەڕێوەبردنی ئەوقاف و کاروباری ئایینی خۆی.

مەتران بەشار وەردە له‌میانی گوتاره‌كه‌یدا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: زۆرێک لە كه‌سایه‌تی و یاسا دانه‌رانی عێراق ویستوویانە بە یاسا کلێساکان بپارێزن، بۆیه‌ ‌پێویستە له‌مه‌ودوا کاروباری کلێسا بە یاسا ڕێکبخرێن.

مەتران بەشار وەردە راشیگه‌یاند: "هەرێمی کوردستان ماڵێکی پارێزراوە بۆ هەموو پێکهاتە ئاینییەکان". ، ئه‌وه‌ش مایه‌ی پێزانینمانه‌.

جێی باسه‌، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، 26ـی ئایاری 2025، کۆنفرانسی بەڕێوەبردنی ئەوقافی کلێسا لە زانکۆی کاسۆلیکی لە هەولێر به‌ ئاماده‌بوونی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری ئه‌وقافی حكوومه‌تی هه‌رێم و به‌رپرسانی باڵا دەستی پێکرد و بڕیار وایە کۆنفرانسەکە سێ رۆژ بەردەوام بێت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.