له په‌راوێزی دیدار‌و كۆبوونه‌وه‌كانی كۆڕبه‌ندی گفتوگۆی تاران ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 2025/5/18 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، له ديدارێكدا لەگەڵ محەمەد باقر قالیباف، سەرۆكی ئەنجومەنی شوورای ئیسلامیی كۆماری ئیسلامیی ئێران، ده‌رباره‌ى پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كۆبوویه‌وه و بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
له ديداره‌كه‌دا، هه‌ردوولا ستايشى به‌ره‌وپێشچوونى په‌يوه‌ندييه‌كانيان كرد. له‌مباره‌يه‌وه نێچيرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانينى بۆ پشتگيرى و هاوكارييه‌كانى كۆمارى ئيسلاميى ئێران له عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه.
هه‌ردوولا دوايين پێشهاته‌كان و بارودۆخی ناوچه‌كه و ئاڵنگارييه‌كانيان تاوتوێ كرد و لەسەر پێویستيی هەماهەنگيى لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ پاراستنی ئارامى و سه‌قامگیری هاوڕا بوون.
هه‌روەها داكۆكييان له‌سه‌ر هاريكاريى هه‌مه‌لايه‌ن لەسەر بنەمای بەرژەوەندییە هاوبەشەكان كردەوە.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.