Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 14:08

لە هەولێر حاڵەتێكی تای خوێنبەربوون تۆمار كرا.. بزانە تووشبووەكە خەڵكی كوێیە؟

کوردستان TV
100%

وەزارەتی تەندروستی ئاشكرای دەكات كە حاڵەتێكی دیكەی تووشبووی تای خوێنبەربوون لە شاری هەولێر تۆمار كراوە، بەڵام تووشبووەكە خەڵكی هەرێمی كوردستان نییە.

وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند: حاڵەتێکی دیکەی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی كوردستان تۆمار کرا، تووشبووەكە ئافرەتێكی خەڵكی شارۆچكەی بەعاجە سەر بە پارێزگای نەینەوا و تەمەن 27 ساڵ و پیشەی ئافرەتی ماڵەوەیە.

راشیگەیاند: ئافرەتەكە دوای نەخۆشكەوتنی، ڕوو لە شاری هەولێر و نەخۆشخانەی هەولێری فێرکاری دەكات بۆ وەرگرتنی چارەسەری، بەڵام بەهۆی بوونی نیشانەکان و گومانلێکردن پشكنینی بۆ دەكرێت و دەردەكەوێت كە تای خوێنبەربوونی هەیە.

هەروەها رایدەگەیەنێت: تووشبووەكە ئێستا لە شاری هەولێر لەژێر چاودێری چڕ و لە نەخۆشخانە خەوێنراوە و چارەسەر وەردەگرێت.

وەزارەتی تەندروستی داواش لە هاووڵاتییان دەكات ڕێنماییەکان جێبەجێ بكەن و لە کاتی بوونی گومان و نیشانەکانی نەخۆشی لەسەر ئاژەڵ پێویستە تیمەکانی ڤێترنەری ئاگادار بکەنەوە، یاخود هاووڵاتییانی بەرکەوتووی بەخێوکردنی ئاژەڵ یان بەرهەمەکانی ئاژەڵ، لە کاتی بوونی هەر نیشانەیەکی ناتەندروست، بەخێرایی سەردانی نەخۆشخانەکان بکەن بێ دواکەوتن.

لە ماوەی رابردوودا دوو حاڵەتی نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی كوردستان دەسنیشانکرابوون و پشتڕاستکرابوونەوە، حاڵەتێکیان لە شاری دهۆک بوو کە هەفتەی ڕابردوو لەبەر قورسی باری تەندروستی گیانی لەدەست دا، حاڵەتی دووەمیش بە تەواوی چاکبووەوە و لە نەخۆشخانە دەرچووە.

ئەم ئافرەتەی ئەمڕۆش حاڵەتێکی دیكەیە كە خەڵكی پارێزگای نەینەوایە و ئێستا لە شاری هەولێر چارەسەر وەردەگرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.