ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 18ی ئایار عه‌باس عراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له میانی دیدیاری گفتوگۆی تاران رایگه‌یاند: دروستكردنی متمانه كارێكی سه‌خته ،به‌ڵام ئاماده‌ین ئه‌و ڕێگایه به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌كان بگرینه به‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌وروپییه‌كان و ئه‌مه‌ریكا .
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه میدیاكانی نزیك له حكوومه‌تی ئێران بڵاوییانكردووه‌ته‌وه عه‌باس عراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌میانی پیشكه‌شكردنی گوتارێكی له دیداری گفتوگۆی تاران رایگه‌یاندووه: ئەگەر ئەوروپا نیازباشی خۆی بخاته‌ڕوو و ویستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌بێت، ئه‌وا ئێران هیچ رێگرییەک نابینێت لە بنیاتنانەوەی متمانەی هاوبەش و فراوانکردنی پەیوەندییەکان.
عراقچی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ئێران بیری لای چاره‌سه‌ره، نه‌ك فه‌رزكردنی ئیراده، بۆیه باشتره به زمانی گفتوگۆ قسه بكه‌ین نه‌ك زمانێك له‌یه‌كتر دوورمان بخاته‌وه، چونكه ئه‌وه لای هیچ لایه‌كمان په‌سه‌ندكراو نییه.
جێی باسه، له ماوه‌ی رابردوو تاران و واشنتن له به‌رزترین ئاستدا چوار خولی گفتوگۆی جددیان له‌گه‌ڵ یه‌كتردا كردووه له‌باره‌ی پرسی چه‌كی ئه‌تۆمی بە نێوەندگیریی عومان، تا ئاستێكی باش نزیكبوونه‌وه له بۆچوونه‌كان ده‌بینرێ، به‌ڵام هێشتا ئه‌وه نییه كه ئاوێكی فێنك به ئاگری نێوانیاندا بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.