Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 12:50

سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە یەکێتیی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان دەکات

کوردستان TV
100%

سەرۆک بارزانی بە بۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەی یەکگرتنی یەکێتی لاوان و قوتابیانی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و رایگەیاند؛ "هیوادارم دەرئەنجامەكانی كۆنگرەكەتان ببێتە هۆی بەهێزتربوونی شێوازی كار و ڕێكخستنی قوتابیان و لاوان".

 

رۆژی هەینی 16ـی ئایاری 2025، سەرۆک مەسعود بارزانی لە راگەیەنراوێکدا بەبۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەی یەکگرتنەوەی یەکێتی قوتابیان و لاوان پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا پشتیوانیی خۆی بۆ "داواكاری و بەرنامە و ئامانجەكانیان" دووپات کردەوە.

 

دەقی پەیامی پیرۆزبایی سەرۆک بارزانی:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەڕێزان سكرتێر و ئەندامانی مەكتەبی سكرتاریەتی یەكێتیی قوتابیان و لاوانی دیموكراتی كوردستان

بەبۆنەی سەركەوتنی كۆنگرەی یەكگرتنەوە و هەڵبژاردنتان وەك سكرتێر و ئەندامانی مەكتەبی سكرتاریەتی یەكێتیی قوتابیان و لاوانی دیموكراتی كوردستان پیرۆزباییەكی گەرم ئاراستەی ئێوە و سەرجەم قوتابی و لاوانی خۆشەویستی كوردستان دەكەم و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم.

هیوادارم یەكگرتنەوەی قوتابیان و لاوان و دەرئەنجامەكانی كۆنگرەكەتان ببێتە هۆی بەهێزتربوونی شێوازی كار و ڕێكخستنی قوتابیان و لاوان و خزمەتی زیاتری دۆزی قوتابیان و لاوانی ئازیزی كوردستانی لێ بكەوێتەوە.

لەو بۆنەیەدا پشتیوانیی خۆم بۆ داواكاری و بەرنامە و ئامانجەكانتان دووپات دەكەمەوە و ئەو چاوەڕوانییە لە ئێوەی خۆشەویست هەیە لەژێر ڕۆشنایی هزر و بیری نیشتیمانپەروەرانە و بەپێی بەرنامە و پلانی ڕێكوپێك قوتابی و لاوی پێگەییشتوو و زیرەك و خاوەن ئیرادە و داهێنەر بۆ وڵاتەكەمان پێ بگەیێنن و هەردەم لە خزمەتی دۆزی ڕەوای گەلی كوردستاندا بن.

دووبارە پیرۆزباییتان لێ دەكەم و هەر لە سەركەوتن و پێشكەوتنی بەردەوامدا بن.

مسعود بارزانی

16ی ئایاری 2025

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.