گوتەبێژی بەرگری شارستانی هەوڵیر دەڵیت، لەکاتی هەوڵدان بۆ رزگارکردنی هاووڵاتییەک لە خەزانی سووتەمەنی یەکێک لە پاڵاوگەکان، دوو کارمەندی بەرگری شارستانیس بوونە قوربانی
ئەمڕۆ هەینی 16ی ئایاری 2025 موقەدەم شاخەوان سەعید، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر بە دیجیتاڵ میدیای کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: " دوو کارمەندمان لە کاتی هەوڵدان بۆ رزگارکردنی هاووڵاتییەک لە لەیکێک لە پاڵاوگەکانی ناحیەی شەمامک گیانیان لەدەستدا.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 4:11 خولەک تیمەکانی بەرگری شارستانی هەولێر ئاگادار کراینەوە کە حاڵەتێکی کەوتنە ناو خەزانی سووتەمەنی هەیە لەناو کۆگایەکی هەڵگرتنی بەرهەمە نەوتییەکان، تیمەکانمان دەستبەجێ بەڕێکەوتن بۆ رزگارکردنی هاووڵاتییەکە، دوای گەیشتنی تیمەکانی بەرگری شارستانی هەوڵێر ڕاستەوخۆ دوو کارمەند لە کاتی هەوڵدان بۆ رزگار کردنی هاووڵاتییەکە خۆشیان بوونە قوربانی و گیانیان لەدەستدا.
موقەدەم شاخەوان لەبارەی قوربانییەکان ئاماژەی بەوەدا: پۆلیسی پلە 4 (یوسف شەریف حەسەن) لەگەل رێپێدراوی پلە 8 (صەباح سەلیم حەسەن ) لەکاتی ئەرکدا گیانیان لەدەستدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.