ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 15ی ئایار له توركیا له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا پیشوازی كرد له ڤۆڵۆدیمێر زێلنیسكی سه‌رۆكی ئۆكراینا.
ئاژانسی هه‌واڵی (ئه‌نادۆڵ)ی توركیا بڵاویكردووه‌ته‌وه: ئه‌مرۆ له كه‌شێكی دۆستانه‌دا به مه‌به‌ستی ئاماده‌كاریی بۆ كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو شاندی باڵای رووسیا و ئۆكراینا له‌باره‌ی ئاگربه‌ست ئه‌ردۆغان و زێلینسكی كۆبوونه‌وه.
ئاژانسی ئه‌نادۆڵ له سه‌رچاوه‌ی فه‌رمی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو : چاوەڕوان دەکرێت لە کۆبوونەوەكه‌ی ئه‌مرۆی ئەردۆغان و زێلێنسکیدا دوایین پێشهاتەکانی پەیوەست بە جەنگی ڕووسیا-ئۆکراینا بە هەموو ڕەهەندەکانیيەوە تاوتوێ بکرێت و ئاماده‌كاریش بكرێت بۆ پێشنیازه‌كه‌ی پووتین بۆ دانوستان و نزیكبوونه‌وه له‌پێناو رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست و كۆتایی هاتن به جه‌نگ له‌نێوان رووسیا و ئۆكراینا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.