ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 15ی ئایاری 2025 فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له لێدوانێكدا بۆ میدیا عێراقییه‌كان رایگه‌یاند: شانازییه‌كی گه‌وره به‌ر عێراق كه‌وتووه كه توانی له لوتكه‌ی به‌غدا هه‌موو وڵاتانی عه‌ره‌ب له‌سه‌ر خوانی خۆی كۆبكاته‌وه، بۆ نزیكبوونه‌وه‌ی دیدو بۆچوونه‌كان له‌سه‌ر پرسه هه‌ستیاره‌كان.
ئەمڕۆ پێنجشەممە"فوئاد حسێن" وەزیری دەرەوەی عێراق،جەختی کردەوە کە کۆبوونەوەی ئامادەکاری وەزیرانی دەرەوەی ئەنجومەنی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی لە قۆناغێکی هەستیاری مێژووی گەلی عەرەب دەبەسترێت،کە پێویستی بە یەکخستنی هەوڵەکان هەیە.
هەروەها پێشنیازی پێکهێنانی لیژنەیەکی باڵای کرد بۆ لێک نزیککردنەوەی بۆچوونەکان لە نێوان وڵاتانی عەرەبیدا.
فوئاد حوسێن ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: کێشەی فەلەستین به‌لای عێراق كێشه‌یه‌كی هه‌ستیاره و عێراق له‌سه‌ر هەڵوێستەکانی و پشتیوانی خۆی بۆ گەلی فەلەستین سووره.
هەروەها عێراق پشتیوانی لە هەوڵەکان بۆ سەقامگیری سووریا دەکات و داوا دەکات گەمارۆ ئابوورییەکان لەسەر سووریا هەڵبگیرێن.
فوئاد حسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی عێراق، جەختیشی لەوە کردەوە کە عێراق هاوخەمی لەگەڵ سودان دەردەبڕێت و پشتیوانی لە سەروەری ئەو وڵاتە دەکات، هەروەها پشتیوانی لە حکوومەتی لیبیا و یەمەن دەکات.
لە بەشێکی تری قسەکانیدا "فوئاد حسێن " ڕایگەیاند کە عێراق پێشنیاز دەکات لیژنەیەکی باڵای وەزاری بە ئەندامێتی عێراق و بەحرەین و ئەمینداریەتی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی پێکبهێنرێت، بۆ نزیککردنەوەی بۆچوونەکان و کۆتاییهێنان بە ناکۆکییەکان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.