Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 12:50

نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له‌ مامۆستايانى كوردستان ده‌كات

کوردستان TV
100%

نێچیرڤان بارزانی، لە ساڵیادی دامەزراندی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان پیرۆزبای ئاراستەی تەواوی مامۆستایانی هەرێمی کوردستان کرد و گوتی،مامۆستایان پێشه‌نگ و کۆڵەکەی سەرەکيی بنیاتنانی کۆمەڵگەن و گەرەنتيی پەروەردەکردنی مرۆڤی هۆشیارن كه‌ شانازى به‌ ناسنامه‌كه‌يانه‌وه‌ دەکەن.

 

ئەمرۆ پێنجشەممە 15ی ئایاری 2025، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی یادی شەست و سێ ساڵه‌ى دامەزراندنی یەکێتيی مامۆستایانی کوردستان پیرۆزبای ئاراستەی تەواوی مامۆستایانی هەرێمی کوردستان کرد.

 

دەقی پەیامی پیرۆزبایەکە:

 

يادى شەست و سێ ساڵه‌ى دامەزراندنی یەکێتيی مامۆستایانی کوردستان لە هەموو مامۆستایانی خۆشەویستی کوردستان و سکرتارییەتی یەکێتیی مامۆستايان پیرۆز دەکەم، هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی بەردەوامیان بۆ دەخوازم.

 

پەیامى بەرز و ڕۆڵی مامۆستایان لە پێگەیاندنی نەوەکان بەرز دەنرخێنین و هه‌موو هه‌وڵێك له‌پێناو دابينكردنى ژیانێکی شایستە بۆ ئه‌وان ده‌ده‌ين کە لەگەڵ پێگەی پەروەردەیی و نیشتمانیياندا بگونجێت. به‌رده‌وام ده‌بين له‌ كاركردن بۆ دابینکردنی ژینگەیەکی فێرکردنی گونجاو و هاوچەرخ كه‌ وەبەرهێنانێکی ڕاستەوخۆیە لە داهاتووی کوردستاندا.

 

مامۆستایان پێشه‌نگ و کۆڵەکەی سەرەکيی بنیاتنانی کۆمەڵگەن و گەرەنتيی پەروەردەکردنی مرۆڤی هۆشیارن كه‌ شانازى به‌ ناسنامه‌كه‌يانه‌وه‌ دەکەن. لە هەموو قۆناغەکاندا دڵسۆزییان سەلماندووە، هه‌ر لە گۆڕەپانەکانی خەباته‌وه‌ تا هۆڵه‌كانى خوێندن، هەمیشە پارێزەری هۆشیاری و زمان و بەهاکان بوون. ڕۆڵیان لە بەردەواميى پرۆسه‌ى فێرکردن لە سەختترین هەلومەرجدا، جێى ڕێز و پێزانينه‌.

 

ده‌ستخۆشى له‌ یەکێتيی مامۆستایانی کوردستان دەکەین بۆ نوێنەرایەتیکردنی توێژی مامۆستایان و بەرگریکردن لە مافەکانیان. بە ڕێزەوە قوربانیدانی ئەو مامۆستایانە بەبیر دێنینەوە کە گیانیان لەپێناو ئازادیدا به‌خشى. سڵاو بۆ هەموو ئه‌و مامۆستایانه‌ى به‌ دڵسۆزی و له‌خۆبوردوويى ئەرکی پيرۆزيان جێبەجێ دەکه‌ن.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.