ئەمرۆ پێنجشەممە 15ی ئایاری 2025،محەممەد عەباس بەهرام، لە ساڵی 1952 لە کەرکووک، لە گەڕەکی تەپەی مەلا عەبدوڵلا لە دایک بووە. قۆناگەکانی سەرەتای لە کەرکووک خوێندووە و پەیمانگەی هونەرەجوانەکانی لە بەغدا تەواو کردووە.
هونەرمەند محەمەد عباس لە ساڵی 1952 لە شاری كەركووك لە دایك بووە یەكەمین گۆرانی بەناوی (هەرمەن ڕەنجەڕۆم) لە ئێسگەی كوردی بەغدا تۆمار كردوە دوای ئەوە چەندین گۆرانی تۆمار كرد وەكو: نیگای ئاوات ،بەختی من وابوو،كچی كوردستان ،یاری چاوشین ،سروشت وجوانی، ئاگرێكی بێ خۆڵەمێش.
بەر لەمردنی دواین وەسیەتی کردووە و دەڵێت: "کە مردم دەمەوێت لە کوردستان بمنێژن."
هونەرمەند محەمەد عەباس لە تەمەنی 73 ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە لە ئوردن کۆچی دوایی کرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.