ئەمڕۆ چوارشەممە 14لا ئایاری 2025 ، فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق رایگهیاند: لوتكەی بەغداد كاریگەری چۆنایەتی دەبێت و گفتوگۆكانیش واقیعی دەبن، راشیگهیاند: له داهاتوودا هاوكاری لە نێوان بەغداد و ئەنقەرە دەبێت بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ بڕیارەكەی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) لهبارهی چهكدانانیان له ناوچهكه.
فوئاد حوسێن لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا بۆ میدیاكان رایگەیاند: بەغدا بە شانازییەوە پێشوازی لە برا عەرەبەكانی دەكات كە لەگەڵ مێژووە كۆنەكەیدا دەگونجێت، لیژنەی ئامادەكاری بۆ لوتكەی عەرەبی لە بەغداش كارێكی زۆری ئەنجامداوە و بەشداری سەركردە و بەرپرسانی عهرهب لەو هەلومەرجە گرنگهی ئێستادا، خواستی ئەوان بووه بۆ یەكخستنی پێگەی عەرەبی كە خزمەت بە ئومەتی عەرەبی و گەشەسەندن و خۆشگوزەرانی بكات.
ئهوهشی خستهڕوو : بیست ڕێكخراوی عەرەبی بەشداری ئەم لوتكەیە دەكەن، جگە لە ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان، لەوانە ئەمینداری گشتی ڕێكخراوی هاریكاری ئیسلامی و میوانی فەخری سەرۆك وەزیرانی ئیسپانیا. جگە لەوە نزیكەی 300 ڕۆژنامەنوس لە دامەزراوە عێراقییەكان و 200 ڕۆژنامەنوس لە رۆژنامەوانی نێودەوڵەتییەوە ئامادهی لوتكهكهن.
فوئاد حوسێن وهزیری دهرهوهی عێراق ئاشكراشی كرد: 1000 ڤیزەمان دابینكراوه بۆ ئەوانەی بەشداری لوتكەكە دەكەن، ههر لهو بارهیهوهش 16 كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای كارگێڕی بۆ لوتكەی عەرەبی لە بەغدا ئەنجامدراوە.
ههر له كۆنگرهكهدا فوئاد حوسێن راشیگهیاند: گرنگترین ئهو تهوهر و باسانهی كه لهو لوتكهیهدا بڕیاره بخرینه بهر باس بریتین له (ڕاگرتنی دەستبەجێی بۆردوومانی خهڵكی بێ تاوانی غهززه، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و تاوانی ڕێكخراو و ماددە هۆشبەرەكان) .
فوئاد حوسێن لە درێژەی قسەكانیدا رایگهیاند: بڕیاره وڵاتانی عەرەبی دیدگای خۆیان بۆ ئەو بابەتانە بخهنەڕوو كە لە لوتكەكەدا بۆ گفتوگۆكردن دیاریكراون.
ههروهها راشیگهیاند : راگەیاندنی هەڵگرتنی سزاكان لەسەر گەلی سوریا هەنگاوێكی گرنگە و ئەوەی ئهمڕۆش لە ڕیاز ڕوویدا لە بەغداش ڕوودەدات و قۆناغێكی تەواوكەرە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.