دوای وه‌ستانی هه‌نارده‌كردنی غازی ئێران بۆ عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه كورتهێنان له دابینكردنی وزه‌ی كاره‌بای عێراق به رێژه‌ی 32% دروست بووه، به‌رپرسانی عێراقیش چه‌ندین جار ئه‌وه‌یان خستووه‌ته‌ڕوو كه هاوینێكی گه‌رم و بێ كاره‌با چاوه‌ڕێی عێراق ده‌كات، له‌و پیناوه‌دا حكوومه‌تی عێراق ده‌یه‌وێت ئاسانكاریی بۆ خه‌ڵك بكات تا وزه‌ی خۆر بۆ دابینكردنی كاره‌با به‌كاربێنن .
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 9ی ئایاری 2025 زیاد عەلی، وه‌زیری كاره‌بای حكوومه‌تی عێراق رایگه‌یاندووه : بە هاوکاریی بانکی ناوەندیی عێراق قەرز بەو هاوڵاتیی و ماڵانە دەدرێت کە سیستمی بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی خۆر بۆ ماڵ و دامەزراوەکانیان دادەنێن و قه‌رزه‌كه‌ش درێژخایه‌ن ده‌بێت و سووی ناچێته سه‌ر.
وه‌زیری كاره‌بای حكوومه‌تی عێراقی ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: ئه‌م هه‌وڵانه له چوارچیوه‌ی پلانێكی گشتگیریی حكوومه‌ته له‌پێناو دابینكردنی وزه‌ی پاك بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با و پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی كاره‌با بۆ پارێزگاكانی عێراق له هاوینی ئه‌مساڵدا.
زیاد عه‌لی راشیگه‌یاندووه: یه‌كێك له ئامانجه‌كانیش ئه‌وه‌یه كه لۆد یاخود فشار له‌سه‌ر تۆڕه‌كانی كاره‌بای نیشتیمانی كه‌مببێته‌وه و خه‌ڵكی بچن كاره‌بای خۆیان له تیشكی خۆر دابین بكه‌ن، ئه‌وه‌ش سوودی دوولایه‌نه‌ی ده‌بێت هه‌م بۆ هاوڵاتیی هه‌م بۆ حكوومه‌تیش .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.