Erbil 31°C شەممە 13 حوزەیران 01:05

عێراق.. گەشتی حاجییان بۆ وڵاتی سعوودییە دەستی پێ كرد

کوردستان TV
100%

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئاشكرای كرد كە لە دوێنێ پێنجشەممەوە گەشتی حاجییان بۆ وڵاتی سعوودییە بە مەبەستی ئەنجامدانی فەریزەی حەج دەستی پێ كردووە و رۆژانە 5 بۆ 6 گەشتی ئاسمانی ئەنجام دەدرێن.

مەیسەم سامی بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند: دوێنێ پێنجشەمممە لە فڕۆكەخانەكانی عێراق دەست كرا بە ناردنی حاجییان بۆ وڵاتی سعوودییە لە رێگەی ئاسمانییەوە.

راشیگەیاند: گەشتەكان لەلایەن كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراق ئەنجام دەدرێن و رۆژانە 5 بۆ 6 گەشتی ئاسمانی لە رێگەی فڕۆكەی گەورەی گەشتكردنەوە ئەنجام دەدرێن.

هەروەها رایگەیاند: هەموو ئامادەكارییەكان تەواوبوون و بەم نزیكانەش گەشتە وشكانییەكانیش لە رێگەی پاسی گواستنەوە بۆ وڵاتی سعوودییە دەست پێ دەكات.

سەبارەت بە هەرێمی كوردستانیش، بڕیارە رۆژی 16ی ئەم مانگە یەكەم گەشتی حاجییانی هەرێمی كوردستان بۆ وڵاتی سعوودییە دەست پێ بكات.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.