Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 11:16

ئێران: دەنگۆی کۆبوونەوەی پزیشکان و سەرۆکی ئەمریکا ڕەتدەکاتەوە

کوردستان TV
100%

ئیسماعیل بەقایی چەند دەنگۆیەک ڕەت دەکاتەوە و دەڵێت کۆبوونەوەکەی رۆما بەهۆی عومان دواخرا و ئێمە ئامادەین کۆبوونەوەی داهاتوو دەبین.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: دەنگۆی کۆبوونەوەی پزیشکان و ترەمپ و داواکاری ئێران بۆ کۆبوونەوەی ڕاستەوخۆ دوورە لە راستییەوە.

ئەمرۆ پێنجشەممە 8ی ئایاری 2025،ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەرتی دەرەوەی ئێران، لە وەڵامی پرسیارێک سەربارەت بە زنجیرە دەنگۆیەک کە لە میدیاکانەوە سەبارەت بە دۆخی دانوستانەکانی مەسعوود پزیشکان، سەرۆککۆماری ئێران و دۆناڵد ترەمپ،سەرۆکی ئەمریکا لە هەفتەی داهاتوو،هەروەها نارەزایی لەیەنە دانوستانکارەکان لە عومان، داواکاری کۆبوونەوەی ڕاستەوخۆ لەلایەن ئێرانەوە، هەموو ئەمانەی بە هەواڵی ساختە ناوبرد و ڕەتی کردنەوە.

بەقایی جەختی کرد: وەزارەتی دەرەوه به شێوەیەکی شەفاف و پیشەیی و له کاتی خۆیدا زانیاری له سەر چالاکییەکانی دەزگای دیپلۆماسی له نێویاندا دانوستانه ناڕاستەوخۆکانی ئێران و ئەمریکا دەدات.

گوتیشی، هەڵوەشاندنەوەی گەڕی چوارەمی کۆبوونەوەکەی رۆما بەهۆی عومانەوە بوو نەوەک ئێمە، ئەگەر هەیە هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوەکە بکەین

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.