Erbil 31°C چوارشەممە 24 حوزەیران 20:51

فوئاد حوسێن: پێویستە گرژییەکانی نێوان ھیندستان و پاکستان بە ئاشتی چارەسەر بکرێن

کوردستان TV
100%

فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند کە ھیندستان و پاکستان خاوەن چەکی ئەتۆمین، بۆیە پێویستە گرژییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە بە ئاشتی چارەسەر بکرێن

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ له‌ میانی پێشوازیكردن له‌ جەیھون بایرامۆڤ وەزیری دەرەوەی ئازەربایجان، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند: پێویستە ناکۆکی و گرژییەکانی نێوان ھیندستان و پاکستان بە ئاشتی چارەسەر بکرێن.

 راشیگه‌یاند: ھیندستان و پاکستان خاوەنی چەکی ئەتۆمین و ئەگەر ناکۆکی یان گرژیی لەنێوانیاندا ھەبێت، ئەوە مەترسی جیددی لێ دەکەوێتەوە، بۆیە پێویستە گرژییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە بە ئاشتی چارەسەر بکرێن.

لەبەرامبەردا جەیھون بایرامۆڤ وەزیری دەرەوەی ئازەربایجان جەختی لەسەر پتەوترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتەکەی و عێراق کردەوە و ڕایگەیاند: پێویستە ئەنجوومەنی کارەکانی نێوان ئازەربایجان و عێراق کارا بکرێتەوە، ئاماژەی بەوەش دا کە ئازەربایجان و عێراق لە جێبەجێکردنی ژمارەیەک پڕۆژەی گرنگ لە بوارەکانی خزمەتگوازری، تەندروستی و ئابووریی ھاوکاری یەکتر دەکەن.

له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا جەیھون بایرامۆڤ ئاماژەی بەوەش دا کە لە کۆبوونەوەکەدا جەختیان کردووەتە سەر دۆخی مرۆیی لە غەززە و هه‌ردوولا پێداگربوونه‌ لەسەر گرنگی پاراستنی گیانی خەڵکی مەدەنی لە غەززە .

هاوكات جەیھون بایرامۆڤ وەزیری دەرەوەی ئازەربایجان هاوڕا بوو له‌گه‌ڵ فوئاد حوسێن كه‌ پێویسته‌ گرژییەکانی نێوان ھیندستان و پاکستان بووەستێندرێن و بە ئاشتی چارەسەر بکرێن.

 

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.