Erbil 31°C یەکشەممە 28 حوزەیران 07:59

سەرۆکی چین لە مۆسکۆ: ئاگربەست لەگەڵ ئۆکراینا ئابووری هەردوو لاتان دەبووژێنێتەوە

کوردستان TV
100%

سەرۆکی چین گەیشتە رووسیا و لە مۆسکۆ داوای ڕاگرتنی جەنگی نێوان رووسیا و ئۆکراینا دەکات و دەڵێت؛ "گرنگی بە دۆخی ئابووری خۆتان بدەن".

ئەمڕۆ چوارشەممە 7ی ئایاری 2025، شی جین پینگ سەرۆکی چین، بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ ڤلادیمێر پۆتین سەرۆکی رووسیا  لەبارەی بە جەنگی ئۆکراینا گەیشتە رووسیا.

بڕیارە شی بۆ ماوەی چوار رۆژ لە رووسیا بمێنێتەوە بۆ بەشداری کردن لە ئاهەنگی یادی سەرکەوتنی رووسیا بەسەر ئەڵمانیادا لە جەنگی جیهانیی دووەم، ئەم بەشداری کردنە  تێڕوانینی ئۆکراینای گۆڕیوە سەربارەت بە چین و بە هاوپەیمانی جەنگ لەگەڵ رووسیا دەیبینێت.

شی داوای لە پۆتین کردووە، ئاگربەستی هەمیشەی ڕابگەیەنن و پێڕاگەیاندووە بەردەوامی جەنگ کاریگەری لەسەر ئابووری هەردوو وڵات دەکات و دەبنە نێچیری دوژمنان.

دوای ئەوەی ئۆکراینا رەتی کردەوە پابەندببێت بەو ئاگربەستەی رووسیا دیاری کردبوو، رووسیا ئامادە نییە بەهیچ جۆرێک ئاگربەست ڕابگەیەنێت ودەڵێت ناکرێت ئاگر بەست لە یەک لایەنەوە بێت دەبوایە هەردوولا پابەند ببین.

یوری ئوشاکۆڤ راوێژکاری پۆتین ڕایگەیاند: لە کۆبوونەوەکە گفتوگۆ لە بارەی دوو پرسی گرنگ دەکەین'' پرسی ئۆکراینا و پەیوەندییەکانی رووسیا لەگەڵ ئەمریکا''.

سەرۆکی چین لەنێوان ئەو 29 سەرکردەی جیهانە دەبێت کە بانگێشتی نمایشی سەربازی رووسیا کراون.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.