دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگۆی به‌كارهێنانی زیره‌كی ده‌ستكرد له ئامێر و كه‌ره‌سته‌كانی لۆجیستی كۆمیسیۆن له رۆژی هه‌ڵبژاردن، گوته‌بیژی كۆمیسیۆنیش ره‌تی ده‌كاته‌وه كه كۆمیسیۆن كار به زیره‌كی ده‌ستكرد بكات.
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 5ی ئایاری 2025 جومانه غه‌لای گوته‌بیژی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕایگەیاندووە: "کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئەو ده‌نگۆیانه ڕەتدەکاتەوە کە لە میدیاکاندا بڵاوبوونەتەوە سەبارەت بە بەکارهێنانی تەکنۆلۆژیای زیرەکی دەستکرد لە کارکردنی ئۆرگانەکانی هەڵبژاردن لە ڕۆژی هەڵبژاردندا.
جومانه غه‌لای راشیگه‌یاندووه : هیچ پێویستییه‌كمان به ژیری ده‌ستكرد نییه بۆ رایی كردنی كاره‌كانمان و ئاماده‌كارییه‌كانیش به ڕێكوپێكی و به چڕی به‌رده‌وامن، تا ئێستا هیچ گرفتێك نه‌هاتۆته پێشمان كه ڕێگری گه‌وره بێت له‌به‌رده‌ممان تا پێویستمان به زیره‌كی ده‌ستكرد بێت.
جێی باسه، بڕیار وایه له 11-11ی ئه‌مساڵ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق به‌ڕێوه بچێت و نزیكه‌ی 25 ملیۆن ده‌نگده‌ری عێراق مافی ده‌نگدانی ده‌بێت له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.