Erbil 31°C دووشەممە 06 تەمووز 07:02

وادەی كۆتاهاتنی شەپۆڵی خۆڵبارین راگەیەنرا

کوردستان TV
100%

دەستەی كەشناسی عێراق وادەی كۆتاهاتنی ئەم شەپۆڵە خۆڵبارینەی راگەیاند كە ماوەی چەند رۆژێكە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی دیكەی عێراقی گرتۆتەوە.

دەستەكە رایگەیاند: خۆڵبارین ئەمڕۆ یەكشەممە بەردەوام دەبێت و دواتر وردە وردە بەرەو كەمبوونەوە دەچێت.

راشیگەیاند: لە هەندێك پارێزگا بەتایبەتیش لە پارێزگای نەینەوا و سەلاحەدین تا ئێوارەی سبەی دووشەممەش خۆڵبارین بەردەوامی دەبێت، بەڵام دواتر كەشوهەوا لە تەواوی عێراق ئاسایی دەبێتەوە و كۆتایی بە شەپۆڵی خۆڵبارین دێت.

دەستەی كەشناسی عێراق داواشی لە هاووڵاتییان كرد بەتایبەت بەساڵاچووان و ئەوانەی نەخۆشی تەنگەنەفەسییان هەیە، هەوڵ بدەن تا سبەی دووشەممە خۆیان بپارێزن و كەمتر بێنە دەرەوە هەتا ئەو كاتەی خۆڵبارینەكە بەتەواوی كۆتایی دێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.