ئه‌مڕۆ شه‌ممه 3-5-2025 فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته وڵاتی میسر و له‌لایه‌ن به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وڵاته پیشوازی لێكرا.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، نووسینگه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكردووه‌ته‌وه: ئه‌مڕۆ فوئاد حوسێن به‌یاوه‌ری شاندێكی باڵای حكوومی له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته وڵاتی میسر و له‌لایه‌ن به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وڵاته پیشوازی لێكراوه .
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وڵاتی میسر، باس له پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه سیاسی و بازرگانی و مێژووییه‌كان له نێوان هه‌ردوو وڵات كراوه‌ته‌وه‌و جهت كراوه له‌وه‌ی كه به وریایی و هه‌ستیارییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه بكرێت و كه‌ناڵه هاوبه‌شه‌كان زیاتر بایه‌خیان پێ بدرێت بۆ پته‌وی هاوكاری و به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانی هه‌ردوولا.
هه‌ر له دیداره‌كه‌ی فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای میسر ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، بۆ هه‌ر پرسێكی سیاسی و بازرگانی و ئه‌منی نێوان هه‌ردوو وڵات پیویسته راوێژ‌و گفتوگۆی جددی بكرێت بۆ له‌یه‌كتر گه‌یشتنی زیاتری نێوان هه‌ردوولا له‌سه‌ر رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ئاڵنگارییه‌كانی ناوچه‌كه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.