ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 30ی نیسانی 2025 وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆی حكوومه‌تی عێراق له‌باره‌ی كارئاسانی بۆ ده‌رهێنان و نوێكردنه‌وه‌ی كارتی نیشتیمانی بڕیارێكی له به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتییان ده‌ركرد.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له راگه‌یه‌نراوێكدا وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆی حكوومه‌تی عێراق بڵاویكردووه‌ته‌وه: بریاردراوه له مانگی ئایار به‌دواوه دوو توێژ له نۆره‌گرتنی ئه‌لیكترۆنی ببه‌خشرێن ئه‌وانیش منداڵانی تازه له‌دایكبوو و گه‌وره ساڵانی سه‌رووی 65 ساڵیین.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆی عێراق ئه‌وه‌ش هاتووه: له‌مه‌ودوا منداڵانی تازه له‌دایك بوو و گه‌وره‌ساڵانی سه‌رووی 65 ساڵی ده‌توانن بێ نۆره‌گرتنی ئه‌لیكترۆنی و به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ده‌رهێنان و نوێكردنه‌وه‌ی كارتی نیشتیمانی بكه‌ن له شاره‌كانیاندا.
نووسراوه‌كه‌ش گشتاندنی بۆ كراوه بۆ ته‌واوی پارێزگاكانی عێراق و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كه له‌مه‌ودوا ته‌نیا ئه‌و دوو توێژه له‌و ئاسانكارییه سوودمه‌ند ده‌بن له ده‌رهێنانی كارتی نیشتیمانیدا.
جێی باسه، ئه‌مساڵ له ته‌واوی عێراق بۆ مه‌به‌ستی ئاسانكاری زیاتر و كه‌مكردنه‌وه‌ی فشار له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ده‌رهێنانی كارتی نیشتیمانی بریار له‌سه‌ر نۆره‌گرتنی ئه‌لیكترۆنی درا بۆ هاوڵاتییان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.