Erbil 31°C ھەینی 24 تەمووز 21:59

وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق : پسووله‌ی خۆراك بۆ 20 ملیۆن هاوڵاتیی به‌ ئه‌لیكترۆنی كراوه‌

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق رایگه‌یاندووه‌: پرۆسه‌ی به‌ ئه‌لیكترۆنیی كردنی داتای هاوڵاتییان له‌ سه‌رانسه‌ری عێراق به‌ ئه‌لیكترۆنیی ده‌كرێت و تا ئیستا زیاتر له‌ 20 ملیۆن هاوڵاتیی له‌ پارێزگا جیاوازه‌كانی عێراق داتاكانیان به‌ ئه‌لیكترۆنی كراوه‌ و پرۆسه‌كه‌ش به‌رده‌وامه‌.

ئەمرۆ یەک شەممە27ی نیسان، محەممەد حەنون گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانی حكوومه‌تی عێراق، بەئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند: تا ئێستا زیاتر لە 20 ملیۆن هاوڵاتی له‌ پارێزگا جیاوازه‌كان داتاکانیان بۆ پسوولەی خۆراک لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنی ئەلیکترۆنی نوێکردووه‌ته‌وه‌ و پرۆسه‌كه‌ش به‌رده‌وامه‌.


محەممەد حەنون ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: چەند پارێزگایەک وەک واسیت و دیالە و دیوانیە ڕێژەی 90% ی دانیشتوانیان داتاکانیان نوێ کردووه‌ته‌وه‌، لە کاتێکدا لە پارێزگاکانی تری وەک ئەنبار گەیشتۆتە رێژه‌ی 80% .

   محەممەد حەنون گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانی حكوومه‌تی عێراق راشیگەیاند : پرۆسەی نوێکردنەوە بەم زوانە لە بەسرە و زیقار و پارێزگای هەڵەبجەش دەست پێدەکات.

محه‌مه‌د حه‌نون ، داواش لە هەموو هاوڵاتیانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان دەکات کە داتاکانیان تۆمار بکەن بۆ پاراستنی مافەکانیان لە وەرگرتنی پسوولەی خۆراک و دڵنیابوون لە خۆ تۆماركردنیان لە سیستەمەکەدا كه‌ كارئاسانی زۆر ده‌كات بۆ هه‌موو هاوڵاتییان له‌ داهاتوودا بۆ وه‌رگرتنی به‌شه‌ خۆراكی مانگانه‌یان.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.