Erbil 31°C چوارشەممە 23 نیسان 18:56

چەند رێکارێک بۆ خۆپاراستن لە تای خوێن بەربوون

100%

دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوو چەند حاڵەتێکی تووشبوون بە تای خوێن بەربوون تۆمار کران و چەند کەسێک بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا، وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان چەند رێنمایکی خۆپارێزی لە تووشبوون بە تای خوێن بەربوون بڵاوکردووەتەوە.


ئەمرۆ چوارشەممە 23ی نیسانی 2025، وەزارەتی تەندروستی بە مەبەستی خۆ پارێزی کردن و تەشەنە نەکردنی تای خوێن بەربوون چەند رێنماییەکی بڵاوکردووەتەوە بۆ ئەوەی هاووڵاتییان دووربن لە تووشبوون بەو نەخۆشیە، بە تایبەت گۆشتفرۆش و ئاژەڵ بەخێوکەران ئاگادار کراونەتەوە لە رێکارە تەندروستییەکان.

 

رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی بەم شێوەیە هاتووە:

 

بۆ دووربوون لەنەخۆشی تای خوێن بەربوون پێوستە لەکاتی سەربڕینی ئاژەڵ بۆ قوربانی ئەم ڕێنماییە زانستیانە جێ بەجێ بکرێت 

۱- سەربڕینی ئاژەڵ پێویستە لەناوئەو سەربڕینخانانەدا بێت کەڕێگە پێدراون وپزیشکی ڤێنتەرنەی سەرپەرشتی دەکات .

۲- لەکاتی سەربڕینی ئاژەڵدا وە کەوڵکردن وەیان پارچە پارچەکردنی گۆشتەکەیدا پۆشینی جل وبەرگی خۆپارێزی وك ( دەستکێش ،جزمە ،سەدریەی پلاستیك ، ماسکی دەمووچاو ) پێویستە لەبەرکرێن

۳- نابێت خانەوادە یان خەڵک کۆ ببنەوە لەچواردەوری سەربڕەکە (قەساب) وە نابێت هاوکاری بکەن لەکاتی سەربڕینی ئاژەڵ و پارچە پارچە کردنی گۆشت.

٤- بەبێ دەستکێش مامەڵە کردن لەگەڵ جەستەی ئاژەڵی سەربڕاو مەکە وە دوای پۆشینی دەستکێش و کەلوپەلی خۆپارێزی گۆشتەکە پارچەپارچە بکە و پاشان دەستت بەباشی بشۆ .

٥- لابردنی پاشماوەی ئاژەڵە سەربڕاوەکان ودانانی کیسی داخراو فڕێدانی بۆشوێنی تایبەت .

٦- بەکارهێنانی چەقۆ و تەختەی پارچەپارچەکردنی تایبەت بەگۆشت وەشتن و پاکژکردنەوەی تەختە و چەقۆکان دوای بەکارهێنان

۷-پاککردنەوەی ئەو شوێنەی ئاژەڵەکەی لێ سەردەبڕێت و بەتایبەت ئەوشوێنانەی خوێنی لێیە بەماددەی کلۆریین (بلیچ- موعجیزە) ڕوونکراوە..

۸ - باشتر وايە گۆشت دواى سەربڕينى ئاژەل بوماوەى نيو كاتژمێر لە پلەى (٤ - ٨ )پلەى سەدى هەڵبگيرێت پاشان بەكاربهێنريت. بەڵام گۆشتی کوڵاو هیچ کێشەی نیەو سەلامەتە ونابێتە هۆی توشبوون بەنەخۆشی تای خوێن بەربوون .

۹- ئەگەر ئاژەڵ گەنە يان مێرووى ترى هەبوو باشتر وايەنەيكريت يان سەري نەبڕێت بو دوربوون لە نەخۆشى تاى خوين بەرببوون. ئەم نەخۆشیە لەنێوان ئاژەڵەکان دەگوازرێتەوە، وە بۆ مرۆڤیش، بەهۆی گەنە و مێروەکانی کەلەسەر ئاژەڵەکان دەژین وەبەهۆی خوێن و گۆشتی ئاژەڵەکەوە دەگوازرێتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.