ڤلادیمێر پووتین سه‌رۆكی رووسیا له میانی دیدارێكی ته‌له‌فزیۆنیدا رایگه‌یاند، به بۆنه‌ی جه‌ژنی هه‌ستانه‌وه له ئێواره‌ی ئه‌مرۆ شه‌ممه‌وه بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ ئاگربه‌ست له‌گه‌ل سوپای ئۆكراینا راده‌گه‌یه‌نن.
ئه‌مرۆ شه‌ممه 19ی نیسانی 2025 ڤلادیمیر پووتین سه‌رۆكی رووسیا به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی هه‌ستانه‌وه دوو رۆژ ئاگربه‌ستی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ل ئۆكراینا راگه‌یاند و سوپای وڵاته‌كه‌ی به ئاگربه‌سته‌كه پابه‌ند كرد.
ئاگربه‌سته‌كه له ئێواره‌ی ئه‌مرۆ شه‌ممه تاكو دره‌نگانی شه‌وی یه‌كشه‌ممه به‌رده‌وامی ده‌بێت و فه‌رمانه‌كه گشتاندنی بۆ كراوه بۆ ته‌واوی سوپای رووسیا تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه له به‌ره‌كانی جه‌نگن.
ڤلادیمێر پووتین له دیداره ته‌له‌فزیۆنییه‌كه‌دا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌روو: ڤالێری گێراسیمۆڤ سه‌رۆكی سوپاسالاری وڵاته‌كه‌ی راسپاردووه له هه‌ر ئه‌گه‌رێكی پابه‌ند نه‌بوونی سوپای ئۆكراینا به ئاگربه‌سته‌كه ئازادی به‌رپه‌چدانه‌وه‌یان هه‌یه و ده‌توانن ئاگربه‌سته‌كه بشكێنن و وه‌ڵامیان بده‌نه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.