ئەمڕۆ هەینی چوارەمین کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئەنتاڵیا دەست پێ دەكات و سهرۆكی ههرێمی كوردستان لەگەڵ ژمارەیەك لە سەركردە و بەرپرسانی وڵاتان بهفهرمی بانگهێشتی كۆڕبەندەكە كراوە كە ماوەی سێ رۆژ دەخایەنێت.
کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئەنتاڵیا لە رۆژانی 11 تا 13ی نیسان لەژێر چاودێری رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا و بە سەرپەرشتی وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە بە ناونیشانی "بەردەوامبوون لەسەر دیپلۆماسی لە جیھانێکی دابەشکراودا" بەڕێوە دەچێت.
بڕیارە چوار هەزار میوانی نێوخۆیی و بیانی لە كۆڕبەندەكەدا بەشداربن، لەنێویاندا 20 سەرۆک و سەرۆک وەزیران، 50 وەزیری دەرەوەی وڵاتان، 70 وەزیری دیکەی وڵاتان، 60 نوێنەری باڵای رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان هەن.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەنێو ئەو 20 سەرۆک و سەرکردانەیە کە بە فەرمی لەلایەن حکوومەتی تورکیاوە بانگهێشتی کۆڕبەندەکە کراوە.
لە ماوەی هەر سێ رۆژی کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئەنتاڵیا 52 پانێڵ بەڕێوەدەچن و تێیدا ژمارەیەک پرسی گرینگ تاوتوێ دەکرێت، وەک گۆڕانی کەشوھەوا، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، ئاسایشی خۆراک و ژیریی دەستکرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.