بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی مەخموور دەڵێت، بەهۆی کەمیی بارانەوە بەرهەمی گەنمی ئەمساڵ بە بەراورد بە پار 50٪ کەمی کردووە و داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات هاوکاریان بێت بۆ کەمکردنەوەی زیانەکانیان.
رۆژی دووشەممە 7ـی نیسانی 2025 مەروان حوسێن بەرێوبەری کشتوکاڵی مەخموور، بە کارزان کاکل، پەیامنێری کوردستان تی ڤی راگەیاند: "بەهۆی کەمی باران بارین زیان بە بەربوومی دێمی سنوورەکەمان گەیشتووە و بەرێوبەرایەتی کشتوکاڵی عێراقیش هاوکار نەبوون لە پێدانی پلانی کشتوکاڵی و ئامادە نییە گوێشمان لێبگرێت".
مەروان حوسێن دەڵێت؛ "داوا لە وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان دەکەم بۆ کەمکردنەوەی زیانەکانی جووتیارانی ناوچەکەمان هاوئاهەنگیی لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بکەن و بمانکەنە بەشێک لە پلانەکانی کشتوکاڵی مادەی 140".
بەڕێوەبەری کشتوکاڵی مەخموور پێشبینی دەکات ئەمساڵ لە هەر دۆنمێک زەوی 600 کیلۆ گەنم بەرهەم بێت و رایدەگەیەنێت؛ "بەراورد بە پار بەرهەمهێنانی گەنم بە رێژەی 50٪ کەمی کردووە".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.