گوته‌بێژی ئه‌وقاف بۆ تۆڕی میدیای كوردستان: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌رێمی كوردستان بریار له‌سه‌ر یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان ده‌دات
لێژنه‌ی بینی باڵای مانگ له هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه و بریار له‌سه‌ر یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان ده‌دات.
له لێدوانێكی تایبه‌ت نه‌به‌ز ئیسماعیل گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به تۆڕی میدیای كوردستانی راگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 29ی ئاداری 2025 لێژنه‌ی باڵای بینیی مانگ به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لێژنه لاوه‌كییه‌كان له پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رجه‌م ئیداره سه‌ربه‌خۆكان كۆده‌بێته‌وه به‌مه‌به‌ستی دیاریكردنی یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز.
ئه‌گه‌ر ئه‌مرۆ له كاتی شكاندنی رۆژوو دوای به‌ربانگ مانگ به به‌ڵگه‌وه له ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان بیندرا، بێگومان دوای ئه‌وه‌ی به به‌ڵگه‌وه بیندرا مانگ به شاهێدی دوو شاهێدی ته‌واو ئه‌وا راسته‌وخۆ لێژنه‌ی باڵای بینینی مانگ رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌وا سبه‌ی یه‌كشه‌ممه ده‌بێته جه‌ژن.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێت‌و به‌هه‌ر هۆكارێك له‌هۆكاره‌كان مانگ به‌به‌ڵگه‌وه له ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان نه‌بیندرا ئه‌وا جه‌ژن ده‌كه‌وێته رۆژی دووشه‌ممه‌وه و ره‌مه‌زان ده‌بێته سی رۆژ.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ئه‌وه‌شی خسته‌روو، دیاریكردنی جه‌ژن ته‌نیا له ده‌سه‌ڵاتی لێژنه‌ی باڵای بینی مانگه، بۆیه داوا له‌هه‌موو هاوڵاتیان ده‌كه‌ین چاوه‌ڕێی بریاڕی كۆتایی لێژنه‌كه بكه‌ن كه له‌سه‌ر بنه‌ما شه‌رعییه‌كان بریاڕی كۆتایی ده‌دات
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.