وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا رایگه‌یاند، ده‌بێت سەرجەم هێزە ئەمنی و چه‌كداره‌كانی عێراق له نێویشیاندا حەشدی شەعبی، له بری تاران، فه‌رمان له بەغداوه وه‌ربگرن.
ئاشكراشیكرد، ئه‌مه‌ریكا چه‌ند گرووپێكی چەکداری عێراقی خستووه‌ته نێو لیستی لیستی تیرۆره‌وه.
لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا تامی برووس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا رایگه‌یاند، پێویستە عێراق گوشاره بخاته سه‌ر هەموو هێزە ئەمنییەکانی بۆ ئه‌وه‌ی گوێڕایه‌لی بن و کۆنترۆڵیان بکات، بەو هێزانەشەوە کە لە حەشدی شەعبیدان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌مه‌ریكا چەند ڕێکخراوێکی عێراقی خستووه‌ته نێو لیستی تیرۆرەوە كه کردەوەی توندوتیژیان ئەنجام داوه و بوونه‌ته هۆكاری ناسەقامگیریی له ناوخۆی عێراق و ناوچه‌كه.
جه‌ختیشی كرده‌وه پێویسته سه‌رجه‌م هێز و گرووپه چه‌كداره‌كانی عێراق گوێرایەڵی فەرمانەکانی فەرماندەی گشتیی سوپای عێراق بن نەك ئێران.
هاوكات رایگه‌یاند، کاری لەپێشینەی سەرۆکی ئەمەریکا پاراستنی هاووڵاتییان و بەرژەوەندییەکانی وڵاتەکەیەتی، بۆیه ئەمەریکا هانی حکوومەتی عێراق دەدات ئەو گرووپانە کۆنترۆڵ بکات و له ئه‌گه‌ری پێشێلکردن و پابه‌ندنه‌بوونیان به پاراستنی یاساکان، لێپرسینەوەی جددیان لەگەڵ بکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.