Erbil 7°C چوارشەممە 26 ئازار 04:42

ترەمپ رەخنەی توند لە تابلۆیەكی كێشراوەی خۆی دەگرێت

کوردستان TV
100%

تابلۆیەکی کێشراوی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا، ڕەخنەی خودی خۆی لێ دەکەوێتەوە بەوەی کە ئەو تابلۆیە هیچ لەخۆی ناچێت و بەمەبەست شێوێندراوە، داواشی کردووە تابلۆیەکەی لاببەن.

ترەمپ ڕەخنەی لە تابلۆیەکی کێشراوی خۆی گرتووە لە پێشانگایەکی شێوەکاری لە ویلایەتی کۆلۆرادۆ لەپاڵ سەرۆکەکانی پێشووی ئەمەریکا دانراوە و لە پۆستێکدا لە ترووس ڕایگەیاندووە: هیچ کەس حەزی بە وێنە و تابلۆی خراپی خۆی نییە، بەڵام ئەوەی لە کۆنگرێسی کۆلۆرادۆ لەلایەن حاکمی ئەم ویلایەتەوە لە تەنیشت تابلۆی سەرۆکەکانی دیکە هەڵواسراوە، بە مەبەست شێوێنراوە، بە جۆرێک کە تەنانەت منیش شتی وام نەبینیوە.

ئەو تابلۆیەی ترەمپ لەلایەن نیگارکێشی ئەمەریکی (سارا بۆردمان) لە ساڵی 2019 کێشراوە و لە باڵەخانەی کۆنگرێسی ئەمەریکا هەڵواسراوە.

ترەمپ لەبارەی تابلۆیەکەی ڕەخنە لە خانمە نیگارکێشەکە دەگرێت و دەنووسێت: ئەم هونەرمەندە تابلۆی سەرۆک ئۆباماشی کێشاوە و ئەو زۆر کەشخە دەردەکەوێت، بەڵام بە ڕاستی ئەوەی من خراپترین تابلۆیە، هەبێ و نەبێ ئەو ژنە لەگەڵ زیادبوونی تەمەنی، بەهرەی لەدەستداوە. پێم خۆشترە هیچ تابلۆیەکم نەبێت لەوەی ئەمەم هەبێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.