شارەزایەكی كەشناسی پێشبینی دەكات كەشوهەوای رۆژانی جەژنی رەمەزانی پیرۆز باراناوی بێت بەتایبەت لە هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆك.
عەلی جابر زیادی شارەزای كەشناسی عێراقی لەبارەی كەشوهەوای رۆژانی جەژنی رەمەزان دەڵێت: لە رۆژی یەكشەممەی داهاتووەوە كەشوهەوای هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی عێراق ناسەقامگیری و باراناوی دەبێت.
راشیگەیاند: پێشبینی دەكرێت لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بەتایبەتیش لە هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆك بارانی مامناوەند بۆ بەخوڕ ببارێت، بەڵام لە پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بارانەكە كەم و لە كاتی جیاوازدا دەبێت.
شارەزاكەی كەشناسی ئاماژەی بەوەش دا كە كات و بڕی بارانبارینەكە لە شوێنێك بۆ شوێنێكی دیكە جیاواز دەبێت، واتە بارانەكە گشتگیر نییە.
هەروەها رایگەیاند: سەرەڕای كەشوهەوای باراناوی، بەڵام پێشبینی دەكرێت پلەكانی گەرما كەمێك بەرزتر ببنەوە بەراورد بە رۆژانی رابردوو كە شەپۆڵێكی سەرما تەواوی ناوچەكانی گرتۆتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.