Erbil 7°C چوارشەممە 26 ئازار 04:46

چوار هەڵبژاردەکەی قۆناغی پێش کۆتایی نەیشن لیگ دەرکەوتن

کوردستان TV
100%

شەوی رابردوو یارییەکانی گەڕانەوەی قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا (نەیشن لیگ) بەڕێوەچوو و چوار هەڵبژاردەکەی قۆناغی پێش کۆتاییش ئاشکرا بوون کە هەریەک لە هەڵبژاردەکانی فەڕەنسا، ئەڵمانیا، ئیسپانیا و پرتوگالن و ڕووبەڕوونەوەی بەهێز لەو قۆناغە بەڕێوە دەچێت.

هەڵبژاردەی فەڕەنسا دوای ئەوەی لە یاریی چوون لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە ئەنجامی (0-2) بەرامبەر کڕواتیا تووشی شکست بوو، لە یاریی گەڕانەوەی شەوی رابردوو لەنێو خاکی خۆیدا توانی بەهەمان لەگەڵ كڕواتیا یەكسان ببێتەوە و پاشان بە لێدانی یەکلاکەرەوە و بە ئەنجامی (5-4) سەرکەوت و خۆی گەیاندە قۆناغی پێش کۆتایی.

هەڵبژاردەی ئەڵمانیش دوای ئەوەی لە خاکی ئیتاڵییەکان بردنەوەی بەدەستهێنابوو بە ئەنجامی (2-1) گۆڵ، لە یاریی گەڕانەوەش پاش یەکسانبوونی بە ئەنجامی ( 3-3) گۆڵ، پارێزگاری لە ئەنجامی یاریی پێشوو بەرامبەر ئیتاڵیا کرد و بەهەردوو ئەنجامی چوون و گەڕانەوە (5-4) سەرکەوت بۆ قۆناغی پێش کۆتایی.

هەریەک لە هەڵبژاردەکانی پرتوگال و ئیسپانیاش پاش بردنەوەیان لە هەڵبژاردەکانی دانیماڕک و هۆڵەندا لەیارییەکی پڕ ململانێ، خۆیان گەیاندە قۆناغی پێش کۆتایی نەیشن لیگ، پرتوگال بە ئەنجامی هەردوو یاریی چوون گەڕانەوە و ئیسپانیاش بەلێدانی یەکلاکەرەوە سەركەوتنی بەدەستهێنا.

بەمەش هەڵبژاردەکانی فەڕەنسا، ئەڵمانیا، ئیسپانیا و پرتوگال لە قۆناغی پێش کۆتایی پاڵەوانیەتییەكە ڕووبەڕوونەوەی بەهێز ئەنجام دەدەن كە بڕیارە لە مانگی 5ی یارییەکان بەشێوەی چوون و گەڕانەوە دەبێت:-

فەڕەنسا X ئیسپانیا     رێكەوتی یاریی چوون: (4-5-2025)

ئەڵمانیا X پرتوگال     رێكەوتی یاریی چوون:  (5-5-2025)

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.