Erbil 23°C چوارشەممە 02 نیسان 06:00

بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس كوژرانی ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی ڕاگه‌یاند

کوردستان TV
100%

لە ئاکامی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر نەخۆشخانەی ناسر لە شاری خان یونس له‌ باشووری کەرتی غەززە، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ئیسماعیل بەرھوم ئەندامی مەکتەبی سیاسی حەماس کوژرا .

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 24-3-2025 ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركیا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكی فه‌رمیدا كوژرانی ئیسماعیل به‌رهومی پشتڕاست كرده‌وه‌، دوای بۆردوومان كردنی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ناسر له‌ شاری خان یونس ئه‌و كاته‌ی كه‌ ئیسماعیل به‌رهوم بۆ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری له‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ بووه‌ .

 له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ئه‌وه‌ش هاتووه‌ ، له‌ ئاکامی بۆردومانەکەدا وێرانكارییه‌كی گه‌وره‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌ ڕوویداوه‌ و ئه‌وه‌ی له‌و كاته‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌ بووه‌ گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌ كه‌ ئیسماعیل بەرھوم یه‌كێك بووه‌ له‌ كوژراوه‌كان .

  ھەروەھا بزووتنەوەی حەماس ڕاشیگەیاندووە، "بۆردومانکردنی نەخۆشخانەی ناسر لە شاری خان یونس لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیلەوە، پێشھاتێکی مەترسیدارە لە تاوانە جەنگییەکانی ئیسرائیل دژ بە گەلی فەڵەستین، ھەروەھا پێشێلکردنی ئاشکرای یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکانە " .

 

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.